AM:11:25:02/09/2026
1404 جار خوێندراوەتەوە
بەهۆی ئاڵۆزی و ناکۆکییەکانی ناو باڵەکانی پارتی لە سنووری دهۆک، کادیرێکی لقی یەکی پارتی لە دهۆک لەلایەن هێزێکی دەمامکداری چەکدارەوە ڕفێندرا و بە وتەی کەسوکارەکەی، لەلایەن ئەو چەکدارانەوە ئەشکەنجە دراوە و هەڕەشەی کوشتنی کوڕەکەشی لێ کراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، کەسوکاری ئەو کادیرەی لقی یەکی پارتی لە دهۆک باسیان لەوەکرد، دوێنێ هێزێکی چەکداری دەمامکدار ئەو کادیرەی پارتییان بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لەبەردەم ماڵەکەیدا لە سەنتەری دهۆکەوە بۆ گەلیی زڕکا ڕفاندووە کە شوێنێکی دوورە لە سەنتەری دهۆکەوە، کەلەپچە کرابوو و بە توندی لێی درابوو، ڕەوشی تەندروستی و دەروونییشی تێکچووە.
دەشڵێن، بەم ڕەفتارانە
دەرخەری ئەوەن کە هیچ کەسێک و بەرپرسێکی دهۆک سەلامەت و ئارام نییە، داواش دەکەن ئەگەر
سەلامەتی و ئاسایشی دهۆک لای دەزگا ئەمنییەکانی دهۆک گرنگ بێت، ئەم کەسانە ڕەوانەی
دادگا دەکرێن بۆ ئەنجامدانی ڕێکارە یاساییەکان.
ئاماژەیان
بەوەشکردووە، هەڕەشەی کوشتن لە کوڕی ئەو کادیرەی لقی یەکی پارتی لە دهۆک کراوە و دەشڵێن
ئێمە سکاڵاشمان تۆمارکردووە.
ئەوەش لە
کاتێکدایە، پێشتریش هەر لەبەر ئاڵۆزی و ناکۆکییەکانی ناو باڵەکانی پارتی، چەندین بەرپرسی
باڵای پارتی بە ڕووداوی ناڕوون کوژراون و لەناو براون، تا ئێستاش بکەرانی ئەم ڕەفتارانە
دەستگیر نەکراون و دۆسیەکانیان داخراون.