سەردێڕ:

وادەی ئەنجامدانی تیروپشکی ئەلیکترۆنی بۆ ناوی حاجیان ڕاگەیەندرا

AM:08:47:01/09/2026

4496 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند، لەم مانگەدا پڕۆسەی تیرووپشکی ئەلیکترۆنی بۆ دیاریکردنی ناوی ئەو هاوڵاتیانە ئەنجام دەدرێت کە دەیانەوێت فەریزەی حەج جێبەجێ بکەن.


ئەمڕۆ سێشەممە ١ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، کاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی کوردستان بە ئێن ئاڕ تی وت، "بۆ وەرزی حەجی ئەمساڵ، زیاتر لە ١١٦ هەزار هاووڵاتی ناوی خۆیان تۆمار کردووە و بڕیاریشە لەم مانگەدا تیرووپشکی ناوی حاجییان بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی بەڕێوە بچێت."

لەبارەی ئەو نامانەی بۆ مۆبایلی هاوڵاتییان چووە، کاروان ستونی روونیکردەوە، ئەو نامانە دوو جۆرن، جۆرێکیان بۆ ئەو هاوڵاتیانە چووە کە کێشە و کەموکوڕی لە بەڵگەنامەکانیاندا هەبووە بۆ ئەوەی سەردان بکەن و رێکی بخەنەوە، کە ژمارەیان هەزار و ٥٠٠ کەسە.

 

وتیشی، جۆری دووەمی نامەکان بۆ ئەو هاوڵاتیانە نێردراوە کە مامەڵەکانیان تەواوە و پێیان راگەیەندراوە کە ناوەکانیان ئامادەیە بۆ چوونە ناو تیرووپشکەکەوە.













گەلەری