سەردێڕ:

ترەمپ بەڵێنی وەڵامدانەوەی تووندی ئێران دەدات

PM:11:16:31/08/2026

956 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا بەڵێنیدا وەڵامێکی تووندی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر دوو بنکەی ئاسمانیی هێزەکانی ئەمریکا لە ئوردن بداتەوە، دەشڵێت، سزاکانی ئەمریکا کەرتی ئابووریی ئێرانیان ئیفلیج کردووە و ئەو وڵاتە بووەتە دەوڵەتێکی فەشەلهێنراو.


ئەمڕۆ دووشەممە ٣١ـی ئابی ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز رایگەیاند، سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانیی ئەمریکا نزیکەی تەواوی مووشەکە بالیستییەکانی ئێرانیان بەرپەرچداوەتەوە، کە ئاڕاستەی دوو بنکەی ئاسمانیان لە ئوردن کرابوون، ئەم هێرشەی ئێرانیش وەک وەڵامێک بوو بۆ بۆردومانی ئەمریکا بۆ سەر دوورگەی لارک.

ئاماژەی بەوەش کرد سزا ئابوورییەکان کاریگەرییان هەبووە و ئێرانیان تووشی هەڵئاوسانی ۳۰۰٪ و داڕمانی دارایی کردووە، ئەم ئاڵۆزییە نوێیانەش دوای نزیکەی مانگێک لە هێوربوونەوە جەنگ دێت، هاوتەریب لەگەڵ تووندکردنەوەی فشارە ئابوورییەکانی ئەمریکا بۆ سەر تاران.













گەلەری