PM:09:41:01/09/2026
596 جار خوێندراوەتەوە
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە دوای هێرشەکانی ئەمشەویان بۆ سەر پێگەکانی سوپای پاسداران لە ناوخۆی ئێران دەڵێت، هێزەکانیان هێرشی گەورە و بەهێزیان کردووەتە سەر ئامانجە ئێرانییەکان لە نزیک گەرووی هورمز، هۆشدارییەکی توندیشی ئاڕاستەی تاران کرد، کە ئەگەر وەڵامی ئەم هێرشانە بدەنەوە، رووبەڕووی لێدانێکی زۆر سەختتر دەبنەوە بەجۆرێک تەنها کەمێکیان لێ دەمێنێتەوە.
لە پەیامێکدا کە لە پلاتفۆڕمی (Truth Social) بڵاویکردەوە، ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد، ئەم بۆردوومانانە وەک وەڵامێک بوون بۆ هەوڵە سەرنەکەوتووەکانی ئێران بەمەبەستی چاندنی مینی دەریایی لە گەرووی هورمز، وە ئاڕاستەکردنی هەشت مووشەک بۆ سەر بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە ئوردن، کە تەواوی مووشەکەکان بەرپەرچ درانەوە و خرانە خوارەوە.
ترەمپ
لە لێدوانێکیشدا بۆ کەناڵی (فۆکس نیوز) رەخنەی توندی لە هەڵوێستەکانی تاران
گرت و وتی، رێککەوتن لەگەڵ ئێران هێندەی ئەو کاغەزەی لەسەری نووسراوە بەهای نییە و
دەرفەتی زۆریان پێدان، جەختیشی کردەوە، ئەمە گەورەترین هێرشی ئەوان نییە، بەڵکو
هێرشێکی زۆر گەورەتر لە چاوەڕوانیدایە و هەڕەشەی ئەوەی کرد ئەگەر ئەو هێرشە رووبدات،
زۆر کەم لە ئێران دەمێنێتەوە و لەوە بەدواوە بوونی نامێنێت.