سەردێڕ:

عێراق دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلولی خانەنشینان کرد

PM:07:41:01/09/2026

604 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی خانەنشینی عێراق ڕایدەگەیەنێت لە ئەمڕۆوە خەرجکردنی مووچەی مانگی ٩ی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی لە بەغدا و پارێزگاکان دەستی پێکردووە، لە کاتێکدا هێشتا بڕیار لەسەر مووچەی هەرێم نەدراوە.


ئەمڕۆ سێشەممە ١ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، دەستەی خانەنشینیی عێراق رایگەیاند، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلولی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی کراوە. دابەشکردنی مووچەکە بە شێوەی پلەبەندی دەبێت.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەش کردووە، خانەنشینان دەتوانن دوای گەیشتنی نامە سەردانی لقی بانکەکان و ئامێرەکانی پێدانی ئەلیکترۆنی (ATM) بکەن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان.

ئەمەش لەکاتێکدایە، کە هێشتا هیچ بڕیارێک لەسەر ناردن و خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەدراوە.













گەلەری