سەردێڕ:

بەڕێوبەری نوسینگەی سەرۆک وەزیران: زەیدی ساڵانە 15 ملیار دۆلار بۆ بودجە دەگێڕێتەوە

PM:05:25:01/09/2026

608 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، جێبەجێکردنی مۆدێلێکی نوێی ئابووری لە پاڵاوگەکانی عێراق ساڵانە ١٥ ملیار دۆلار بۆ بودجەی گشتی دەگەڕێنێتەوە، هاوکات ئاماژە بە یەکلاییکردنەوەی کێشەی ٣٠٠ هەزار پارچە زەوی نیشتەجێبوون دەکات.


ئەمڕۆ سێشەممە ١ی ئەیلولی ٢٠٢٦، ئیحسان عەوادی بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، هێنانی مۆدێلێکی ئابووریی نوێ لەلایەن عەلی زەیدی و وەزارەتی نەوت ساڵانە ١٥ ملیار دۆلار بۆ بودجەی فیدراڵی عێراق دەگەڕێنێتەوە، بەبێ ئەوەی دەستکاریی مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەرانی وەزارەتەکە بکرێت.

عەوادی وتیشی، مۆدێلە ئابوورییەکە لەلایەن عەلی زەیدییەوە هێنراوەتە ئاراوە و بە هاوکاریی تەکنیککاران و پسپۆڕان و ئابووریناسانی وەزارەتی نەوت داڕێژراوە، ئەمەش وایکردووە ئێستا ساڵانە ١٥ ملیار دۆلار بۆ بودجەی فیدراڵی بگێڕێتەوە، بەبێ ئەوەی کاریگەریی لەسەر مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەرانی وەزارەتی نەوت هەبێت.

دەشڵێت، زەیدی لە هەفتەی یەکەمی حکومەتەکەیدا پڕۆژەی دابینکردنی یەک ملیۆن پارچە زەوی نیشتەجێبوونی خزمەتگوزاریی بۆ ئەو خێزانە عێراقییانە راگەیاند کە خاوەنی هیچ خانوویەک نین، هاوکات حکومەت توانیویەتی لە ماوەی ١٠٠ رۆژدا کێشەی ٣٠٠ هەزار پارچە زەوی یەکلایی بکاتەوە.













گەلەری