سەردێڕ:

مەرج و رێکارەکانی هاوردەکردن و تۆمارکردنی ماتۆرسکیل راگەیەندرا

PM:03:52:01/09/2026

688 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی کۆمەڵێک مەرج و رێکاری نوێی پەیوەست بە هاوردەکردن و تۆمارکردنی ماتۆڕسکیل بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٥ـەوە هاوردەکردنی ماتۆڕسکیل بۆ ماوەی چوار ساڵ قەدەغە کراوە.


ئەمڕۆ سێشەممە ١ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هاوردەکردنی ماتۆڕسکیل و رێکارەکانی تۆمارکردنی لەمەودوا بەپێی کۆمەڵێک مەرج دەبێت، بەگوێرەی مەرجەکان هاوردەکردنی پێویستە تەنها بە داواکاریی کۆمپانیاکانی دلیڤەری و دامودەزگا حکومییەکان ڕێگەی پێ دەدرێت.

هاتووچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە ماتۆڕسکیلەکە لە دەروازە سنورییەکانەوە بە فەرمی هاوردە کرابێت و خاوەنی مەنەفێست و پەڕاوی فەرمی بێت، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە گرێبەستی ئەلیکترۆنیی کڕینی هەبێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، پرۆسەی تۆمارکردن لەسەر بنەمای قەبارە و بستۆنەکانی ماتۆڕسکیلەکە ئەنجام دەدرێت و لە کاتی دەستپێکردنی تۆمارکردن، پێویستە سەردانی بنکەکانی پشکنین بکرێت بۆ ئەنجامدانی پشکنینی فەرمی.

دەشڵێت، پێویستە خاوەن ماتۆڕسکیلەکە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆ بکات بۆ پێشکەشکردنی داواکاری، و دوای پێداچوونەوە بە بەڵگەنامەکان دەست بە ڕێکارەکانی تۆمارکردن دەکرێت.













گەلەری