سەردێڕ:

سەرۆک کۆمار: جەخت لە بەهێزکردنی پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە خانەقین دەکەینەوە

PM:04:41:01/09/2026

672 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک کۆماری عیراق لە بەغدا پێشوازیی لە شاندێکی کەسایەتی و سەرۆک هۆزەکانی خانەقین کرد و تیایدا، جەختی لە بەرەوپێشبردنی خزمەتگوزارییەکان و بەهێزکردنی پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە ناوچەکەدا کردەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە ١ی ئەیلولی ٢٠٢٦، نزار ئامێدی سەرۆک کۆماری عیراق، لە کۆشکی سەلام بە ئامادەبوونی وەزیری دادی عێراق، لەگەڵ شاندێکی کەسایەتی و سەرۆک هۆزەکانی قەزای خانەقین کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا پرسی خزمەتگوزاری و ئابووری و داواکارییەکانی دانیشتووانی ناوچەکە تاوتوێکران، سەرۆک کۆمار جەختی لە گرنگیی تەبایی نێوان پێکهاتەکان و بەدواداچوونی جدی بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان لە رێگەی لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە کردەوە، شاندەکەش پێزانینی خۆیان بۆ ئەم گرنگیدانە دەربڕی.

هەروەها ئاماژەی بە گرنگیی بەهێزکردنی گیانی لێکتێگەیشتن و هاوکاری کرد، بە مەبەستی پاراستنی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و بەرزکردنەوەی ئاستی متمانەی یەکتری، وە پێویستیی گوێگرتنی لە داواکارییەکانی خەڵکی خانەقینی دووپاتکردەوە و وتی، لە رێگەی دامەزراوە و لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە بەدواداچوونی جدی بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان دەکرێت.

لە بەرانبەردا، ئەندامانی شاندەکە خۆشحاڵی و پێزانینی خۆیان بۆ گرنگیدانی سەرۆک کۆمار بە دۆخی قەزاکەیان دەربڕی و جەختیان لە گرنگیی بەردەوامیی هەوڵەکان کردەوە بۆ باشترکردنی ئاستی خزمەتگوزارییەکان و هێنانەدی خواستی هاووڵاتییانی شارەکە.













گەلەری