AM:10:08:01/09/2026
940 جار خوێندراوەتەوە
دوای ئەوەی شەوی رابردوو بەهۆی کوژاندنەوەی مۆلیدە ئەهلییەکانەوە بەغدا و کەربەلا و چەند ناوچەیەکی دیکەی عێراق تووشی تاریکی بوون، عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رێنمایی نوێی بۆ چارەسەرکردنی دۆخەکە دەرکرد.
ئەمڕۆ سێشەممە ١ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، عەلی فالح زەیدی رێنمایی داوە بە دابینکردنی سووتەمەنی بە نرخی پاڵپشتیکراو بۆ مۆلیدە ناحکومییەکان بۆ تەواوی مانگی ئەیلوول، بەپێی بڕیارەکە، بۆ هەر یەکەیەکی کارەبا (KVA) بڕی ٤٠ لیتر سووتەمەنی بە نرخی ٤٠٠ دینار بۆ هەر لیترێک دابین دەکرێت.
سەرۆک وەزیران
جەختی لەوە کردووەتەوە کە دەبێت خاوەن مۆلیدەکان پابەند بن بە کاتژمێرەکانی
کارکردنەوە، بە جۆرێک کە رۆژانە لە ٢٠ کاتژمێر کەمتر نەبێت، کارکردنی مۆلیدەکان بە
شێوەی نۆرە دەبێت لەگەڵ کارەبای نیشتمانی، بە ئامانجی دەستەبەرکردنی سەقامگیری و بەردەوامیی
وزەی کارەبا بۆ هاووڵاتییان.
ئەم بڕیارانەی
حکومەت کە لە ئەمڕۆ سێشەممە ١ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦ـەوە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، وەک
هەنگاوێکە بۆ رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی کوژانەوەی مۆلیدەکان و کۆتاییهێنان بەو
کێشەیەی کە شەوی رابردوو بەشێک لە شارەکانی عێراقی گرتەوە.