PM:03:25:01/09/2026
700 جار خوێندراوەتەوە
دادگای تاوانەكانی كەرخ لە بەغدا، سزای شەش ساڵ زیندانی بۆ پێنج ژن دەركرد كە تۆمەتبارن بە بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە، لەوانە فرۆشتنی منداڵێكی تازە لەدایكبوو بە سێ ملیۆن دینار.
ئەمڕۆ سێشەممە ١ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق بڵاوی كردەوە، دادگای تاوانەكانی كەرخ، سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی بۆ پێنج ژن دەركردووە، دوای ئەوەی تاوانی بازرگانیكردن بە مرۆڤیان بەسەردا سەلمێنراوە.
ئاماژە
بەوەشکراوە، یەكێك لە سزادراوەكان كە دایكی منداڵەكەیە، منداڵە تازە لەدایكبووەكەی
خۆی بە هاوكاریی چوار ژنی تر و بە بڕی سێ ملیۆن دیناری عێراقی فرۆشتووە.
ئەم بڕیارە لەسەر
بنەمای مادەی شەش لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیكردن بە مرۆڤ (ژمارە ٢٨ـی ساڵی
٢٠١٢) و مادە پێوەندیدارەكانی یاسای سزادانی عێراقی دەركراوە.