PM:12:24:01/09/2026
1004 جار خوێندراوەتەوە
دوای ڕێکەوتنەکەیان لەگەڵ هەسەدە هێزێکی ئاسایشی ناوخۆی سەر بە حکومەتی سوریا گەیشتنە ناو سەنتەری پارێزگای حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان، کە پێکهاتوون لە چەندین ئۆتۆمبێل بە ئاڵای سوریاوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، هێزێکی پۆلیسی ناوخۆ سەربە وەزارەتی بەرگری سوریا گەیشتنە ناو سەنتەری پارێزگای حەسەکە، ئەم جوڵەیە لە چوارچێوەی بەردەوامبوونی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکانی نێوان حکومەتی سوریا و هێزەکانی سووریای دیموکراتیکە بە تایبەتی لە بواری یەکخستنی هێزە سەربازی و ئەمنییەکان.
بەپێی چەند میدیایەکی نزیک
لە سوریا، هێزەکە
لە نزیکەی ١٠٠ ئەندام و ١٥ ئۆتۆمبێل پێک دێت و لە ژمارەیەک شوێنی ناو شاردا بڵاوە
بوونەتەوە، لەوانەش دەورووبەری بینای پارێزگای حەسەکە.
هاوکات، ئەم گۆڕانکارییە لە چوارچێوەی هەنگاوە نوێکان
بۆ رێکخستنەوەی دۆخی ئەمنی و سەربازی لە حەسەکە و جێبەجێکردنی رێککەوتنەکانی نێوان
دیمەشق و هەسەدەدا دێت.