فراكسیۆنی یه‌كێتی له پەرلەمانی عێراق نیگه‌رانی له رووداوه‌كانی خانه‌قین ده‌رده‌بڕێت و داوادەکات، سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوه‌كان ئازادبكرێن و ده‌ڵێت، "چالاكی مه‌ده‌نی و ئاشتیانه مافێكی ده‌سته‌به‌ركراوی ده‌ستوورییه، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كه جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور و ماده‌ی ١٤٠ بێت".
ئەمڕۆ سێشەممە ١ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "به‌وپه‌ڕی نیگه‌رانیه‌وه چاودێری دۆخی خانه‌قین و ناوچه كوردستانیه‌كانی دیاله ده‌كه‌ین، پێویسته به‌پێی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق و یاسا به‌ركاره‌كانی عێراق مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، چالاكی مه‌ده‌نی و ئاشتیانه مافێكی ده‌سته‌به‌ركراوی ده‌ستورییه، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كه جێبه‌جێكردنی ده‌ستور و ماده‌ی ١٤٠ بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "داواده‌كه‌ین
دور له‌زه‌بری هێز و ده‌ستگیركردن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه بكرێت و هه‌ستیاری و
تایبه‌تمه‌ندی دۆخی خانه‌قین و ئه‌و ناوچانه ره‌چاوبكرێت، هه‌روه‌ها داوا ده‌كه‌ین
ده‌ستگیركراوه‌كان ئازاد بكرێن و هه‌رچی فه‌رمانی گرتن بۆ سیاسیه‌كان و چالاكوان و
گه‌نجان ده‌رچوه هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه".
ده‌شڵێت، "پێویسته گۆڕینی دیمۆگرافی و به‌قه‌زاكردنی
جه‌له‌ولا و قه‌ره‌ته‌په و لابردنی ناحیه‌كانی سه‌عدیه و قه‌ره‌ته‌په هه‌ڵبووه‌شێنرێته‌وه‌و
به‌پێی ده‌ستور و ماده‌ی ١٤٠ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت و هه‌مو ئه‌و رێكارانه‌ی پێچه‌وانه‌ی
ده‌ستوورن رابگیرێن".
ئه‌وه‌شی روونكردووەته‌وه، "له‌كۆتاییدا
په‌یاممان بۆ خه‌ڵكی سه‌ربه‌رزی خانه‌قین و ناوچه كوردستانیه‌كانی دیاله‌یه، ده‌زانین
له‌ژێر فشاری زۆردان و ناوچه‌كه‌تان روبه‌روی كێشه و گرفتی زۆر بۆته‌وه، داواتان
لێده‌كه‌ین به‌ئارامی و به‌پێی ده‌ستورو یاسا داكۆكی له‌مافه‌كانتان بكه‌ن و دڵنیاتان
ده‌كه‌ینه‌وه ئێمه له فراكسیۆنی یه‌كێتی پشتیوانتان ده‌بین و داكۆكیكاری ده‌ستوری
و یاساییتان ده‌بین".
ئەوەش دوای ئەوەی بڕیاربوو ئێواره‌ی دوێنێ خۆپێشاندانێكی
جه‌ماوه‌ریی فراوان دژی گۆڕینی دیمۆگرافیا و پشتگوێخستنی مادده‌ی ١٤٠ـی ده‌ستوور
ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیار ڕایانگه‌یاند، چالاكییه‌كه‌یان ته‌نیا
هه‌ڵپه‌ساردووه دواخستوه و نه‌هه‌ڵووه‌شاوه‌ته‌وه.