سەردێڕ:

فالح ساری: لە وادەی خۆیدا پڕۆژەیاسای بودجە ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکەین

PM:11:45:27/08/2026

680 جار خوێندراوەتەوە

وەزیرى دارایی عێراق دەڵێت، هەنگاوەکانیان بۆ پەسەندکردنی یەکەم بودجەی پرۆگرام بەردەوامە و دەشڵێت، پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٧، لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەکەن.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ـی ئابی ٢٠٢٦، وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویکردەوە، فالح ساری، وەزیرى دارایی سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی فراوانی لیژنەی ئامادەکردنی بودجەی کرد، کە ئەندامانی لیژنەی دارایی، نوێنەران وەزارەتی کارەبا، پارێزگاکانی دیوانییە و سەڵاحەدین و ژمارەیەک لە دامەزراوەکانی دەوڵەت ئامادەی بوون.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە لەڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفڕانسەوە گوێبیستی تێبینی و سەرەنجی شارەزاییان دارایی عێراقی بوون، کە لە دەرەوەی وڵات نیشتەجێن، هەروەها چەند ئەندامێکی پەرلەمانیش سەرنج و پێشنیازی خۆیان پێشکەش بە لیژنەکە کردووە.


ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لەو قۆناغانەی پڕۆژەیاساکە کراوە، کە تاوەکو ئێستا ئامادەکراون، لەگەڵ پێداویستییەکانی تەواوکردنی بودجەی پڕۆگرام و ئەو ئاڵنگارییانەی ڕووبەڕووی جێبەجێکردنیان دەبێتەوە.

فالح ساری جەختیکردووەتەوە، وەزارەتەکەیان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا، پڕۆژەیاسای بودجە ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکات، دەشڵێت، عێراق یەکەم هەنگاو بە ئاڕاستەی پەسەندکردنی بودجەی پڕۆگرام دەنێت.













گەلەری