PM:06:24:27/08/2026
784 جار خوێندراوەتەوە
لە رووداوێکی دڵتەزێندا لە ناوچەی باتیفای سەر بە ئیدارەی زاخۆ، باوکێک لە کاتی هێنانەدەرەوەی ئۆتۆمبێلەکەی لە حەوشەی ماڵەکەیاندا، بەبێ ئاگا کوڕە بچووکەکەی خۆی شێلا و بەهۆیەوە منداڵەکە گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ـی ئابی ٢٠٢٦، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، لە باتیفای سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، ڕووداوێکی دڵتەزێن ڕوویدا و بەهۆیەوە منداڵێک گیانی لەدەستدا.
بە وتەی
شایەتحاڵەکان، ڕووداوەکە ئەو کاتە بووە کە باوکێک ویستوویەتی ئۆتۆمبێلەکەی لە
حەوشەی ماڵەکەی خۆیان بهێنێتە دەرەوە، بەڵام بێ ئاگا بووە لەوەی کوڕە بچووکەکەی لە
پشت ئۆتۆمبێلەکەیە و شێلاویەتی.
هاوکات لەو
بارەیەوە، چاوگێک لە تەندروستی زاخۆ ڕایگەیاند، کاتێک منداڵەکە گەیەندراوەتە
فریاکەوتنی زاخۆ، پزیشکەکان هەوڵێکی زۆریان داوە ژیانی بۆ بگەڕێننەوە، بەڵام بەهۆی
سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.