PM:08:22:27/08/2026
648 جار خوێندراوەتەوە
وته‌بێژی كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا دەڵێت، هیچ گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ ئێران چ ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ له ئێستادا له ئارادا نییه، ده‌شڵێت ئێستا كاری گرنگی ئه‌وان سه‌پاندنی سزا داراییه‌كانه به‌سه‌ر ئێران‌دا.
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه ٢٧ـی ئابی ٢٠٢٦، كارۆلین لیڤیت، وته‌بێژی كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا له چاوپێكه‌وتنێكی "فۆكس نیوز"دا ئاشکرای کرد، ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتووه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران هیچ سوودێكی نییه و ئیران یاری به كات ده‌كات و ڕای گشتیش له‌سه‌ر خۆی ده‌شێوێنێت.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، له ئێستادا بایه‌خی تایبه‌تی ئه‌وان میكانیزمه‌كانی سه‌پاندنی سزا
داراییه‌كانه به‌سه‌ر ئێران‌دا، چونكه وه‌كو خۆی ده‌ڵێت شه‌ڕی ئابووری گرنگتره
له شه‌ڕی سه‌ربازی.
وته‌بێژی كۆشكی
سپی ئه‌مه‌ریكا له دیمانه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، هیچ كاتێكی دیاریكراو بۆ
ئه‌نجامدانی دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا له ئارادا نییه و ئه‌وه بژارده‌یه‌كی
شكستخواردووه به‌لای ئه‌واندا.