سەردێڕ:

یەپەژە: ئامادەین وەک هێزێکی رێکخراو بچینە سەر وەزارەتی ناوخۆی سوریا

PM:06:50:27/08/2026

756 جار خوێندراوەتەوە

یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) بە فەرمی ئامادەیی خۆی نیشاندا وەک هێزێکی تایبەت و ڕێکخراو بچێتە ناو پێکهاتەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی سووریا.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٧ـی ئابی ٢٠٢٦، لە ڕاگەیەندراوێکدا فەرماندەیی گشتیی یەپەژە وردەکاریی کۆبوونەوەیەکی گرنگی شاندەکەیانی لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی ناوخۆی سووریا لە دیمەشق ئاشکرا کرد.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، هەردوولا گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن بۆ ئەوەی یەپەژە ببێتە بەشێکی فەرمی لە دامەزراوە ئەمنییەکانی وڵات.

ئەم بڕیارە کە وەک وەرچەرخانێکی سیاسی و سەربازی دەبینرێت، لە چوارچێوەی ڕێککەوتننامەی ٢٩ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ـی نێوان هەسەدە و دیمەشق دێت.

هاوکات یەپەژە جەختی کردووەتەوە لەوەی کۆبوونەوەکان لە کەشێکی ئەرێنیدا بەڕێوەچوون و گفتوگۆکان بۆ کۆتاییهێنان بە پڕۆسەی تێکەڵبوونی هێزەکە بەردەوام دەبن.













گەلەری