PM:02:30:27/08/2026
856 جار خوێندراوەتەوە
مەسعود پزیشکیان دەڵێت، "ئێران لە پێگەی لاوازدا نییە و بە باشی دەزانێت چۆن بەرگری لە خۆی بکات، هەروەها ئێمە هیچ کاتێک دەستپێشخەری شەڕ نەبووین، بەڵام بەرگریکردن لە وڵاتەکەمان بە مافێکی رەوا دەزانین و لە بەرانبەر هەر پێشێلکاریەک بە توندی دەوەستینەوە"
لە میانی بەشداریکردنی لە کردنەوەی ٤٠ـەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی یەکڕیزیی ئیسلامی، زنجیرەیەک پەیامی سەبارەت بە پێگەی سەربازیی ئێران و دۆخی ناوچەکە بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ ٢٧ـی ئابی ٢٠٢٦، مەسعود پزیشکیان سەرۆک
کۆماری ئێران ڕایگەیاند، "ڕەخنە دەگرین لە هەڵوێستی ئەمریکا و ئیسرائیل لە
کاتی، بەڕێوەچوونی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکادا شەڕیان دژی ئێران بەرپا کردووە".
وتیشی، داووا دەکەن لە وڵاتانی ئیسلامی کە ئاسایشی
یەکتر تێکنەدەن و کار بۆ یەکڕیزی بکەن، هەروەها یەکڕیزیی ئیسلامی تەنها تاکتیکێکی
سیاسی یان بەرژەوەندییەکی کاتی نییە، بەڵکو بنەمایەکی ستراتیژییە بۆ دەستەبەرکردنی
سەربەخۆیی.