PM:04:05:27/08/2026
860 جار خوێندراوەتەوە
دەستەی دەستپاکی عێراق و دەستەی دەستپاکی هەرێم لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا، جەخت لەسەر بەهێزکردنی هەماهەنگییەکانی نێوان هەردوولا دەکەنەوە بۆ ڕێگریکردن لە خۆدزینەوەی داواکراوان لە یاسا و پاراستنی هاوکارییەکانی داهاتوون و ڕایدەگەیەنن، هیچ پەناگەیەکی ئارام بۆ گەندەڵکاران نییە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ـی ئابی ٢٠٢٦، دوای سەردانی سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق بۆ هەرێم، لە ڕۆژانی ٢٥ بۆ ٢٦ی ئابی ٢٠٢٦ و لەسەر بانگهێشتی فەرمیی سەرۆکی دەستپاکی هەرێم، هەردوو لایەن ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و تێیدا جەختیان لەوە کردەوە، هەوڵە چاودێرییەکان لەسەر سەرجەم خاکی عێراق فراوان دەکرێن
ئاماژەی بەوەکرد،
سنووری ئیداری نابێت ببێتە ڕێگر لەبەردەم جێبەجێکردنی بڕیارە دادوەرییەکان و
ناردنی داواکراوانی گەندەڵی بۆ دادگا، و هیچ پەناگەیەکی ئارام بۆ گەندەڵکاران و
داهاتە دزراوەکانیان بوونی نییە.
هاوکات، هەردوولا
ڕێککەوتن لەسەر پەرەپێدانی هاوکاری لە بوارەکانی ڕاهێنان، هۆشیارکردنەوە، و ڕێگری،
بۆ ئەوەی متمانەی هاوڵاتییان بە دەزگاکانی دەوڵەت زیاتر ببێت و زەمینەیەکی ئارام
بۆ وەبەرهێنان و پاراستنی، ئابووریی نیشتمانی دابین بکرێت.