سەردێڕ:

شەوی رابردوو ئیسرائیل بە چڕی بۆردومانی ناوچە جیاوازەکانی ئێرانی کرد

AM:09:11:30/03/2026

804 جار خوێندراوەتەوە

‌هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بەردەوامە و شەوی رابردوو بە چڕی بۆردومانی شارەکانی تاران و شیراز و ئەسفەهان و ورمێ و بەندەر عەباسیان کرد، سوپای پاسدارانیش رایگەیاند، بە مووشەکی بالیستی ناوچەیەکی پیشەسازیان لە بئر سەبع کردۆتە ئامانج پیشەسازیان لە بێرشەبا کردە ئامانج.


میدیاکانی ئێران رایەنگەیاند، لە ئەنجامی ئەو هێرشانەی ئەمریکا و ئیسرائیل کە کرانە سەر تارانی پایتەخت کارەبا لە بەشێکی تاران و کەرەج بڕا، لە بەرامبەریشدا سوپای پاسداران رایگەیاند، بە مووشەکی بالیستی ناوچەیەکی پیشەسازیان لە بئر سەبع کردۆتە ئامانج پیشەسازیان لە بێرشەبا کردە ئامانج، ئەوەش لە وەڵامی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بووە بۆ سەر دامەزراوە پیشەسازییەکانی ئێران.

لە بەرامبەر هەڕەشەکانی ئێران و گروپەکانی نزیک لێی بۆ بە ئامانجگرتنی زانکۆ ئەمریکیەکانی ناوچەکە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشداریی دەدات لە هێرشکردنە سەریان.

وەزیری دەرەوەی عێراق لە نوێترین لێدواندا رایگەیاند، تەواوی ناوچەکە راکێشراوە بۆ ناو شەڕی بەردەوام و بڕیاری شەڕ و ئاشتیش بەدەستی حکومەتی عێراقە.

وتیشی، گۆڕەپانی شەڕ فراوان بووە بۆ چەند وڵاتێک و لە چەند لایەنێک و لە ناوخۆش هێرش دەکرێتە سەر سەروەریمان، دەشڵێت، ئەوان لەگەڵ شەڕدا نین و هەمیشە داوای چارەسەرکردنی کێشەکانمان کردووە لە ڕێگەی دانوستان و گفتوگۆوە.

وتیشی، شەڕەکە فراوانتر بووە و گشت لایەنەکانی ئابووری گرتۆتەوە و مەترسی لەسەر ئابووری جیهانی دروستکردووە، ئاماجەی بەوەش کرد، ئێمە هەر هێرشێک بۆ سەر وڵاتانی دیکە ئیدانە دەکەین و هەر هێرشێکیش لە خاکی ئێمەوە بێت ئیدانەی دەکەین.

لە پارێزگاکانی باکووریش، بەتایبەت لە شارەکانی رەشت، لاهیجان و رامسەر، فڕۆکە بە ئاستێکی نزم بە ئاسماندا سووڕاونەتەوە و دۆخێکی نائاسایی باڵی بەسەر ناوچەکەدا کێشاوە













گەلەری