سەردێڕ:

بەهۆی شەپۆلی بارانبارینەوە؛ ئاستی ئاوی ئەم بەنداوانە زیادیکردووە

PM:08:00:22/03/2026

2044 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی شەپۆلی بارانبارینەوە ئاستی ئاو لە بەنداوی دەربەندیخان و دوکان بە رێژەیەکی بەرچاو زیادیکردووە و بەڕێوەبەرایەتی بەنداو و کۆگاکانی ئاویش دەڵێت، داوا لە هاوڵاتیان دەکەن لە کەناراوەکان و چەمەکان دووربکەونەوە.


دوای ئەو شەپۆلە بارانبارینەی هەرێمی کوردستانی گرتەوە، ئاستی ئاوی بەنداوەکان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبوویەوە، بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی دوکان دەڵێت، ئاستی ئاو لە بەنداوی دوکاندا تەنها لەم شەپۆلەدا ٦٧ سانتیم بەرزبووەتەوە و لە کۆی ساڵەکەشدا ١٧ مەتر بە ستوونی زیادیکردووە.

هاوکات بەهۆی زیادبوونی ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخانەوە، بەڕێوەبەرایەتی بەنداوەکە دەڵێت، ناچاربوون ئاوی بەنداوەکە بەربدەنەوە و بەوهۆیەشەوە زیان بەر ناوچە گەشتیارییەکان کەوتووە.

هەر لەو چوارچێوەیەشدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداو و کۆگاکانی ئاو لە راگەیەندراوێکدا هۆشداریداوە، دانیشتوانی نزیک رووباری سیروان لە خوارووی بەنداوی دەربەندیخانەوە تا دەگاتە بەنداوی حەمرین، بە هۆی زیادبوونی ئاوی رووبارەکەوە ئەگەری دروستبوونی مەترسی هەیە، بۆیە نزیکی رووبارەکە نەکەونەوە و خۆیان و كەرەستە و ماڵاتیان نەخەنە مەترسیەوە.













گەلەری