AM:10:06:23/03/2026
604 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەڵێت، لە هەوڵدان بۆ کڕینی سیستمی بەرگری بۆ هەموو عێراق و هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ناوخۆی عێراقیش دەڵێت، جەختبەردەوامبونی ئۆپەراسیۆنە پێشوەختەکان و چالاککردنی هەوڵە هەواڵگرییەکان بۆ پاراستنی هەمو ناوچەکان دەکەنەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ـی ئازاری ٢٠٢٦، سەباح نوعمان، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق وتیشی، ماوەیەکی زۆرە لە هەوڵدانبۆ کڕینی سیستمی بەرگری بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی وڵات.
عەبدولحەمید شەمەری وەزیری ناوخۆی عێراقیش وتی، پێویستە ئامادەباشی تەواوی هەموو کەرتە ئەمنییەکان و بەردەوامبوونی
ئۆپەراسیۆنە پێشوەختەکان و چالاککردنی هەوڵە هەواڵگرییە چڕەکان بۆ پاراستنی هەموو
ناوچەکان بەردەوامبێت بۆ ئامادەباشی تەواو و توانای وەڵامدانەوەی هەر ئەگەرێکی
نەخوازراو.