سەردێڕ:

کەشناسی: لەم ناوچانە ئەمشەو بەفر و باران دەبارێت

PM:11:06:08/12/2021

63336 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێم رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت درەنگانی ئەمشەوەوە بارانبارین دەستپێبکات و لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر ببارێت.


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێم راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، لە ناوچەکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی و هەڵەبجە لە نیوەی شەوەوە بارانبارین دەستپێدەکات و سەنتەری شارەکانی هەڵەبجە و سلێمانی و دهۆک و هەولێر و گەرمیانیش دەگرێتەوە.

کەشناسی دەشڵێت، ئەگەری بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکاندا هەیە و ئەمشەو خێرایی با زیاد دەکات، دەشڵێت، "لەهەندێک ناوچە ئەگەری هەورەتریشقە هەیە".

هاوکات لە بەشێکی دیکەی راگەیاندراوەکەدا بڕی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری رابردوو خراوەتەروو کە بەم جۆرە بووە:

پيرمام 0.3 ملم

سلێمانى دڵۆپ دڵۆپ

دهۆك 0.7 ملم

زاخۆ 1.8 ملم

كانى ماسى 3.0 ملم

خه‌بات .0.2 ملم

سۆران 0.4 ملم

باتوفه‌ 2.0 ملم

مێرگه‌سوور 0.8 ملم

سيده‌كان 0.6 ملم

چۆمان 0.2 ملم

ڕانيه‌ 0.4 ملم

ئاكرێ 1.0 ملم

ئامێدى 2.6 ملم

بامه‌رنێ 2.4 ملم

بارزان 1.0 ملم

دوكان 0.2 ملم

حاجى ئۆمه‌ران 0.6 ملم

هه‌ڵشۆ 1.2 ملم

قه‌ڵادزێ 0.2 ملم

كانى ماسى 3.0 ملم

خه‌بات .0.2 ملم

سۆران 0.4 ملم

باتوفه‌ 2.0 ملم

مێرگه‌سوور 0.8 ملم

سيده‌كان 0.6 ملم

چۆمان 0.2 ملم

ڕانيه‌ 0.4 ملم













گەلەری