سەردێڕ:

نوێترین زانیاریی لەبارەی دامەزراندنی دەرچووانی زانکۆ و سێ یەکەمەکە

PM:02:51:18/01/2026

804 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، عێراق پلانی داناوە کە ٤٦ هەزار کەس لە دەرچووانی خوێندنی باڵا و سێ یەکەمەکان دابمەزرێنێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، کازم موتیری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە میدیای فەرمی عێراقی راگەیاند، ژمارەی ئەو سێ یەکەم و دەرچووانەی خوێندنی باڵا کە لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٦ بەمەبەستی دامەزراندن لە ئەنجومەنی راژەی فیدراڵ تۆمارکراون، ٤٦ هەزار و ٨٩٥ کەسن.

وتیشی، پەرلەمانی عێراق بەردەوام لە هەوڵدایە کە سێ یەکەمەکان و دەرچووانی خوێندنی باڵا لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٦ شوێنیان بکرێتەوە، هەروەها ئەنجومەنی راژەی فیدراڵ بەردەوام لە هەوڵدایە کە لە رێگەی ناردنی کۆد و رێکخستنی داتا و زانیارییەکانیان، دەرفەتی دامەزراندیان بۆ دابین بکات.

هاوکات، حکومەتی عێراق دەستیکردووە بە ئەنجامدانی کۆمەڵێک رێکار و بڕیاری کارگێڕی و دارایی لەپێناو کەمکردنەوەی بارگرژیی دارایی لەسەر ئابوریی عێراق.













گەلەری