PM:12:29:14/01/2026
1064 جار خوێندراوەتەوە
جارێکی دیکە بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دابەزینێکی بەرچاوی تۆمارکرد و بەهای ١٠٠ دۆلار ١٤٧ هەزاری تێپەڕاند، لە ٢٤ کاتژمێردا بەهای دۆلار زیاتر لە هەزار دینار بەرزبووەتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٤ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، لە بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان بەهای ١٠٠ دۆلار گەیشتە ١٤٧ هەزار و ٦٥٠ دینار، بەراورد بە دوێنێ بەهای دۆلار هەزار و ٥٠٠ دینار بەرزبووەتەوە.
شارەزایانی ئابووریش
دەڵێن، بەهۆی جێبەجێکردنی رێنمایی نوێی گومرگی لە دەروازە سنوورییەکانی عێراق و پێنەدانی
دۆلار بە بازرگانان خواست لەسەر دۆلار زیادیکردووە و بازرگانان بۆ ئەوەی کاڵاکان لە
دەرەوە هاوردە بکەن پەنایان بۆ دۆلاری بازاڕەکان هێناوە چونکە بانکی ناوەندیی عێراق
پاساو بۆ پێدانی دۆلار بە بازرگانان دەهێنێتەوە.
هاوکات دۆخی رۆژهەڵاتی
ناوەڕاستی بە تایبەت ئاڵۆزییەکانی ئێران بە هۆکارێکی دیکەی بەرزبوونەوەی خواستی لەسەر
دۆلار دەبینن، جەختیکردەوە زیادبوونی خواست لەسەر دۆلار بڕی خستنەڕووی دیناری لە
بازاڕەکان زیادکردووە و ئێستا دینار زیاترە لە دۆلار.