PM:10:25:13/01/2026
440 جار خوێندراوەتەوە
بەهۆی نا لەباری کەشوهەوا و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران لە تەواوی ناوەندی خوێندن پشووی فەرمی راگەیاند.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، دوای ڕاوێژ لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و قایمقامەکان و وەرگرتنی دواین ڕاپۆرتی کەشناسی لەسەر هاتنی شەپۆڵێکی بەفر و بارانی سەرتاسەری لە سنوری ئیدارەکەیان، بڕیاریاندا سبەی پشووی فەرمی بێت لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن.
ئەم راگەیەندراوەی
پەروەردەی سۆران لە کاتێکدایە، پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی چڕی بەفر و باران ناوچە هەرێمی
کوردستان بە گشتی بگرێتەوە، پێشبینیش دەکرێت لە ناوچە شاخاوییەکان بەفرێکی زۆر
ببارێت و ئاستەنگی هاتووچۆ بۆ هاوڵاتییان و قوتابییانیش دروست بێت، سەرباری ئەوەی
مەترسی لەسەر هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و هاوڵاتییانیش هەیە لەکاتێکدا ناوچەکە جگە لە بەفری
زۆر، بە ئەگەری زۆرەوە شەقامەکان دەبنە شەختە، سۆرانیش کە کەوتووەتە ناوچەیەکی
شاخاوی، لە وەرزی زستاندا بەفر و بارانی زۆری لێ دەبارێت و پلەکانی گەرما تێیدا بەشێوەیەکی
بەرچاو دادەبەزن.