AM:10:02:13/01/2026
640 جار خوێندراوەتەوە
کۆمسیۆن دەڵێت، بەشی زۆری رێکارەکانی ناردنی پارەی کارمەندانی کۆمسیۆن کۆتاییهاتووە و بەم نزیکانە پارەکە دابەشدەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، ئامانج عەزیز، بەڕێوەبەری لقی سلێمانیی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، کۆمسیۆن نوسراوی ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی کردووە و داتا و زانیاریی سەرجەم کارمەندانی ناردووە، هەروەها لە نووسراوەکەشدا بڕە پاداشتەکانی تیادا دیاریکراوە و داوای ناردنی پارەکەی کردووە.
وتیشی، ژمارەی
کارمەندانی کۆمسیۆن زۆرن و دابینکردنی پارەکە و ناردنی پێویستی بە کاتە، لە زۆربەی
هەڵبژاردنەکاندا ناردنی پارەکە چەند مانگێکی پێچووە و ئەمەش ئاساییە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، بەشی زۆری رێکارەکانی ناردنی پارەکە تەواوبوون و بەم نزیکانە پارەکە
دابەشدەکرێت.