PM:02:44:20/12/2025
1536 جار خوێندراوەتەوە
پۆلیسی گەرمیان پێنج كەسی بە تۆمەتی تێوەگلان لە شەڕەكەی دوێنێی گوندی خاڵەبەگی دەستگیر كرد، كە تێیدا چوار هاوڵاتی، كە سیانیان برا بوون، كوژران و ژمارەیەكی دیكەش بریندار بوون.
ئەمڕۆ شەممە ٢٠ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، سەربەرز عومەر، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان بە ئێن ئاڕ تی وت، "پێنج کەس دەستگیرکراون لەسەر ئەو رووداوەی دوێنێ ئێوارەی گوندی خاڵەبەگ، بەڵام ئەو کەسانە تاوانباری سەرەکی نین".
ئاماژەی
بەوەشکرد، "هێشتا ئیفادەی بریندارەکان و ئەوانەی لە شەڕەکەدا بەشداربوون
وەرنەگیراوە، پێنج کەس وەک تۆمەتبار دەستگیرکراون لەسەر شەڕەکە، دووان لەوانە
ھاتوون خۆیان رادەستی پۆلیس کردووە".
ئەو بەرپرسە
باسی لەوەشکرد، دادگا یەکلایی دەکاتەوە کێ تاوانباری سەرەکییە، کێشەی ئەو دوو
خێزانە بۆ زەویوزار دەگەڕێتەوە.
محەمەد عەدنان - گەرمیان