PM:12:55:18/12/2025
468 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەوڵێکی جدی دەدرێت بۆ کۆکردنەوە و یەکدەنگیی لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان بەر لە یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان وتی، زۆربەی کێشەکان بە جێبەجێکردنی دەستوور چارەسەر دەکرێن، هەر بۆیە داوای سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەوە بووە کە پێویستە ئەو کوردانەی بە نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان دەچنە بەغدا، یەکدەنگ و یەکهەڵوێست بن.
وتیشی، هەوڵی جددی دەدەن بۆ کۆکردنەوە و یەکدەنگیی لایەنە سیاسییە
کوردستانییەکان بەر لە یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق و دەشڵێت، دڵنیایی دەدەن کە
بەمزوانە چارەسەرێک بۆ پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی دەهرێم دەدۆزنەوە.