PM:12:11:18/12/2025
856 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێک لە دارایی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی وت، چاوەڕوانی هاتنی نوسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی ١٠ـی هەرێمن لە بەغداوە و دواتر ١٢٠ ملیارەکە رادەستی بەغدا دەکەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، چاوگەکەی وەزارەتی دارایی بۆ ئێن ئاڕتی وتیشی، تاوەکو نوسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی ١٠ـیان پێنەگات لە بەغداوە ئەوان ١٢٠ ملیارەکە رادەستناکەن.
وتیشی، لەگەڵ گەیشتنی نوسراوی خەرجکردنی
مووچەدا راستەوخۆ ١٢٠ ملیارەکەی داهاتی ناوخۆ بۆ مانگی ١٠ رادەستی بەغدا دەکەن.
ئەوەش لەکاتێکدایە لە دارایی عێراق
دەڵێت، بەگوێرەی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ هەرێم، لەگەڵ دەستکردنیان بە دابەشکردنی مووچەی
مانگی ١٢ موچەی مانگی ١٠ـی هەرێمیش دەنێرەن بەڵام بەو مەرجەی کە هەرێم ١٢٠
ملیارەکە رادەستبکات و ئەوانیش پێش سەری ساڵ مووچەی مانگی ١٠ خەرج دەکەن.