سەردێڕ:

کاروان گەزنەیی: سازش لەو داواکارییانە ناکەین کە بۆ دانوستان لەگەڵ پارتی پێشکەشمانکردووە

AM:11:43:18/12/2025

604 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی یەکێتی دەڵێت، سازش لەو داواکارییانەیان ناکەن کە لە وەرەقەی دانوستانیان لەگەڵ پارتی داوایان کردووە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، کاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەکێتیی وتی، ئەوان لەگەڵ پارتی ژمارەیەک کۆبوونەوەیان لە رابردوودا لەبارەی پێکهێنانی حکومەت ئەنجامداوە، بەڵام بەهۆی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران کۆبوونەوەکان هەڵپەسێردران، تا دواجار لە دوو رۆژی رابردوودا جارێکی دیکە کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە.

وتیشی، کۆتا کۆبوونەوەیان لەگەڵ پارتی خراپ نەبوو، زەمینەسازیی بوو بۆ قۆناغی داهاتوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێتی مەبەستیەتی هاوبەشێکی راستەقینەی حکومەت بێت، هەربۆیە سازش لە هیچکام لەو خاڵانە ناکەن کە لە وەرەقەی دانوستانیان لەگەڵ پارتی سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەت پێشکەشیان کردووە.













گەلەری