AM:11:36:18/12/2025
2792 جار خوێندراوەتەوە
حەج و عومرەی هەرێم دەڵێت، ئه‌مرۆ لە رێگەی سیستمی ئەلکترۆنی ناوی كۆمپانیاكانی به‌شدار له پرۆسه‌ی حه‌جی ٢٠٢٦ راده‌گه‌یەنرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، كاروان ستونی، گوته‌بێژی فه‌رمی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان وتی، ناوی كۆمپانیاكانی به‌شدار له پرۆسه‌ی حه‌جی ٢٠٢٦ راده‌گه‌یەنرێت، كه له رێگه‌ی سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی ده‌روازه‌ی حه‌جی هاوشێوه‌ی ده‌رچوونی ناوی حاجیان به كورته نامه له رێگه‌ی واتساب و ڤایبه‌ره‌وه ئاگادار ده‌كرێنه‌وه.
وتیشی، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری
ئایینی به مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی كۆمپانیاكان بۆ وه‌رزی حه‌جی ٢٠٢٦ به فه‌رمانی
وه‌زاری لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی راسپارد بۆ تاقیكردنه‌وه و هه‌ڵسانگاندنی
كۆمپانیاكان، دوای ئه‌وه‌ی كه له ده‌روازه‌ی حه‌جی ناوی خۆیان تۆمار كردبوو،
دواتریش له رێگه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری حه‌ج و عومره‌وه سه‌رجه‌م رێكاره‌كان
ته‌واو كران و ئه‌مرۆش به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كۆمپانیا ده‌رچووه‌كان راده‌گه‌ینرێت.
ئاماژەی
بەوەشکرد، ئه‌مساڵ زیاتر له ١٥٧ كۆمپانیا ناویان له ده‌روازه‌ی حه‌ج به شێوه‌ی
ئه‌لیكترۆنی تۆماركردبوو و دوای تاقیكردنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ وه‌رزی حه‌جی
داهاتوو، نزیكه‌ی ١١٠ كۆمپانیا به‌شداری پرۆسه‌ی حه‌جی ده‌كه‌ن به به‌مه‌به‌ستی
هاوه‌ڵیكردنی حاجیان له وه‌رزی حه‌جی ٢٠٢٦.