سەردێڕ:

چۆن کەشوهەوای سارد کاریگەری لەسەر ئاستی کۆلیسترۆڵ دەبێت؟

AM:08:58:18/12/2025

728 جار خوێندراوەتەوە

لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان، جەستە چەند گۆڕانکارییەکی تەندروستی بەسەردا دێت کە کاریگەری لەسەر میتابۆلیزم و سیستمی بەرگری هەیە هەروەها چالاکیی جەستەیی کەم دەبێتەوە بەهۆی ساردی کەش و هەوا و کورتبوونەوەی رۆژەکان.


دکتۆر ساندیپ رێدی کۆپۆلا،هۆشداری دەدات لەوەی ئەم هۆکارانە دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵ، ئاماژەی بە دیارترین هۆکارەکانیکرد:

١.هەوڵی جەستە بۆ گەرم بوون: لەگەڵ دابەزینی پلەکانی گەرما جگەر کۆلیسترۆڵی زیادە بەرهەم دەهێنێت بۆ پاڵپشتی جەستە، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵ لە هەندێک کەسدا.

٢.کەمبوونەوەی چالاکیی جەستەیی: خاوبوونەوە و نەبوونی جوڵە لە وەرزی زستاندا کۆلیسترۆڵی باش(HDL)کەمدەکاتەوە و بڕی کۆلیسترۆڵی خراپ(LDL)کە لە خوێندا دەمێنێتەوە زیاد دەکات.

٣.زیادەڕەوی لە خواردنە گەرم و ئاسوودەبەخشەکان: شیرینی و خواردنە چەورەکان ئاستی کۆلیسترۆڵ زیاد دەکەن بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە بە درەنگ کۆنتڕۆڵی دەکەن.

٤.فشاری وەرزی: کەمبوونەوەی تیشکی خۆر کاریگەری لەسەر هۆرمۆنەکانی فشاری دەروونی وەک کۆرتیزۆڵ دەبێت، کە دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵ.













گەلەری