سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە

AM:08:26:18/12/2025

428 جار خوێندراوەتەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا کەمێک بەرزبووەوە بەراورد بە دوێنێ و ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٠ دۆلار و ٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش کەمێک بەرزبووە و بە ٥٦ دۆلار و ٣٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

بازاڕی جیهانی لە بارێكی هۆشداری و چاوەڕوانی گۆڕانكارییە سیاسی و ئابوورییەكاندایە و بەهۆی ناکۆکیەکانی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا نرخی نەوت لە ماوەکانی رابردوودا ناجێگیر بووە.













گەلەری