سەردێڕ:

لەسەر داوای نەوەی نوێ گۆڕانکاری گەورە لە مووچەی زیندانیانی سیاسی دەکرێت

PM:11:18:17/12/2025

908 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری رێکخستنی کاروباری زیندانیانی سیاسی بە ئێن ئار تی وت، ساڵی داهاتوو مووچەی زیندانیانی سیاسی هاوتای بەغدا دەکرێت و بەوەش مووچەی هەر زیندانییەکی سیاسی تا ملیۆن و ٢٠٠ هەزار زیاد دەکات، ئەوەش دوای ئەوە دێت لەسەر داوای نەوەی نوێ یاسای ماف و ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسی هەموارکرایەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، ئەحمەد رەسوڵ، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاریی کاروباری زیندانییانی سیاسی لە وەزارەتی شەهیدان بە ئێن ئاڕ تی وت، ساڵی داهاتوو مووچەی زیندانیانی سیاسی هاوتای بەغدا دەکرێت و بەوەش مووچەی هەر زیندانییەکی سیاسی تا ملیۆن و ٢٠٠ هەزار زیاد دەکات.

دوای ئەوەی کۆمەڵەی داکۆکی لە زیندانیانی سیاسی داوایان لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ کرد بۆ هەموارکردنەوەی یاسای ماف و ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسی، داواکاری هەمواری یاساکە لەلایەن رێبوار ئەورەحمان، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق درایە سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرئەنجام یاساکە هەموارکرایەوە.

ساڵی رابردوو یاسای ماف و ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسی لەسەر داوای نەوەی نوێ هەموارکرایەوە و بەو هۆیەوە زیندانیانی سیاسی هەرێم مووچە و ئیمتیازاتەکانیان هاوشێوەی بەغدای لێکرا.













گەلەری