سەردێڕ:

کارەبای ٢٤ کاتژمێری کێشەی تێکەوت؛ مۆلیدە ئەهلییەکان دەخرێنەوەکار

PM:10:20:17/12/2025

868 جار خوێندراوەتەوە

لە هەڵەبجە کارەبای نیشتیمانی هەشت کاتژمێر کەمکراوەتەوە و پڕۆژەی رووناکیش تەواوکردنی کارەکانی تاکو دوای زستان راگرت. چاوگێک لە لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکانیش دەڵێت، لە سبەینێوە کارەبای نیشتیمانی ببڕێت ئەوا کار بە مۆلیدە ئەهلیەکان دەکەنەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، دوابەدوای راگەیاندنی پڕۆژەی روناکی لەلایەن حکومەتی ماوەبەسەرچووە، بۆ دابینکردنی کارەبای ٢٤ کاتژمێری، ماوەی دوو رۆژە کارەبای پرۆژەی رووناکی لە هەڵەبجە هەشت کاتژمێری لێ کەمکراوەتەوە و تەنها ١٦ کاتژمێر هەیە و رێگا بە مۆلیدە ئەهلیەکانیش نادرێت کارەبا بۆ هاوڵاتیان دابینبکەن.

چاوگیك لە لیژنەی مۆلیدە ئەهلیەکانیش بە ئێن ئاڕ تی وت، لە سبەینێوە کارەبای نیشتیمانی ببڕێت ئەوا کار بە مۆلیدە ئەهلیەکان دەکەنەوە.

هاوکات پڕۆژەی رووناکی جێبەجێکردنی کارەکانی تاکو دوای زستان راگرتووە و لە بەشێک لە قەزاکانی سلێمانی کاری تێدا ناکرێت، پێشتر حکومەتی ماوەبەسەرچوو بەڵێنیدابوو تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٦ پڕۆژەی روناکی کارەبای ٢٤ کاتژمێری بۆ هەموو هەرێمی کوردستان دابین بکات.

 


جوتیار قادر - هەڵەبجە













گەلەری