PM:07:45:17/12/2025
780 جار خوێندراوەتەوە
هەریەکە لە پارێزگاکانی دیوانیه، موسه‌ننا، زیقاڕ و بابل بڕیاریاندا سبەی پێنجشەممە بکەنە پشووی فەرمی، ئەوەش بەهۆی ناجێگیریی دۆخی کەشوهەوا و پێشبینییەکانی بارانبارین.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، قایمقامیه‌تی دیوانیه له راگه‌یه‌ندراوێكدا، "به‌هۆی شه‌پۆلی بارانبارین و خراپی كه‌شوهه‌وا، ده‌وامی فه‌رمی بۆ سبه‌ی پێنجشه‌ممه راگیراوه، جگه له به‌شه خزمه‌تگوزارییه‌كان كه ده‌وامیان له ٥٠٪ ده‌بێت، فه‌رمانگه ته‌ندروستییه‌كانیش كه ده‌وامیان به‌سیستمی ئێشكگری ده‌بێت".
هاوكات، ئه‌نجومه‌نی
پارێزگای موسه‌ننا رایگه‌یاند، بڕیاردراوه به‌هۆی به‌رده‌وامی بارانبارین و خراپی
كه‌شوهه‌وا، ده‌وامی فه‌رمی بۆ قوتابخانه و زانكۆكان ته‌نها بۆ سبه‌ی پێنجشه‌ممه
رابگیرێت.
له‌لایه‌كی
دیكه‌شه‌وه، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای زیقاڕ بڕیاریدا، "ده‌وامی فه‌رمی له
قوتابخانه‌كاندا ته‌نها بۆ سبه‌ی پێنجشه‌ممه رابگیرێت، ئه‌وه‌ش له ئه‌نجامی
خراپی كه‌شوهه‌وای پارێزگاكه‌وه".
هه‌ر له‌و
چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌نجومه‌نی پارێزگای بابل رایگه‌یاند، ده‌وامی فه‌رمی بۆ سبه‌ی
پێنجشه‌ممه بۆ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كان جگه له داموده‌زگا ئه‌منی و خزمه‌تگوزاری
راده‌گیرێت، به‌هۆی به‌رده‌وامی بارانبارین.