PM:06:46:17/12/2025
996 جار خوێندراوەتەوە
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم لەبارەی شکاندن و شێواندنی کێلی گۆڕەکانی گۆڕستانی کریستیانەکان لە شەقڵاوا و دانپێدانانی ئەو تۆمەتبارەی کە بەو کردەوەیە هەستاوە و ده‌شڵێت، "له‌ژێر كاریگه‌ری خواردنه‌وه‌ی كحولیدا ئه‌و كاره‌ی كردووه".
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم (پارتی)، توانیان ناسنامه‌ی ئه‌نجامده‌ری شكاندن و شێواندنی كێلی گۆڕه‌كانی كریستیانه‌كانی شه‌قڵاوه ئاشكرا بكه‌ن و له‌سه‌ر فه‌رمانی دادوه‌ر ده‌ستگیركرا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه،
تۆمه‌تبار دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه له‌ژێر كاریگه‌ریی خواردنه‌وه كحولییه‌كان
ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ی ئه‌نجامداوه.
باسی له‌وه‌شكردوه،
تۆمه‌تباره‌كه له ساڵی ٢٠٢٢ به تۆمه‌تی سوتاندنی مه‌رقه‌دێك له ناو بازاڕی هه‌ولێر
ده‌ستگیركراوه و سزای یاسایی خۆی وه‌رگرتوه و پاشان ئازاد كراوه.
١٣ـی
ئه‌م مانگه، ژماره‌یه‌ك له كێلی گۆڕی كریستیانه‌كان له شه‌ڵاوه شێوێندران و
شكێندران و پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانیش، كاردانه‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا.