سەردێڕ:

بەڕێوەبەرایەتی كاروباری مین هۆشداری دەداتە هاوڵاتییان

PM:05:31:17/12/2025

608 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین لە سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە كە لەئێستادا بەهۆی باران و لافاوەوە مەترسی راماڵینی مین و تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگی و دەركەوتنیان لە نزیك كێڵگە مینەكان هەیە.


بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین لە سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا هاوڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە و دەڵێت، لە هەر شوێنێك مین و تەقەمەنی بەرچاوكەوت نابێت دەستكاری بكرێت بەڵكو لێی دوور بكەونەوەو بێبەرامبەر پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنی ١٨٢ـەوە بكەن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین لە سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ئەوەی لەلایەن یاریدەدەرێتی ئاسایشی بەردەقارەمانەوە ئاگاداركراون لە هەبوونی گوللـە هاوەن و ئاڕ بی جی كە بەهۆی لافاو و راماڵینی زەوییەوە دەركەوتبوون، تیمی تەقاندنەوە سەردانی شوێنەكەیانكرد و پاشماوە جەنگییەكانیان گواستەوە بۆ شوێنێكی پارێزراو، بەمەبەستی لەناوبردنیان لە ئایندەدا.













گەلەری