سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت، ساڵی ٢٠٠٤ بودجەی عێراق ٢٤ ملیار دۆلار بووە و ئێستا گەیشتووەتە ئاستێكی زۆر بەرز و دەشڵێت، ژمارەی فەرمانبەران و خانەنشینان ٧ ملیۆن كەس زیاترە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق وتی، "بودجەی سێ ساڵەی عێراق بووە هۆی سەقامگیری لە خەرجی و پارەداركردنی پڕۆژەكان، بەڵام پێناچێت لەمەودوا پێویستمان بە بودجەی سێ ساڵە هەبێت".
ئاماژەی
بەوەشکردووە، "چەندین ئاماژەی گرنگمان داناوە بۆ پێداچوونەوەی بودجە لەكاتی
دانانی بودجەی ساڵی ٢٠٢٦ و "ئەگەر سەیر بكەین بودجەی ساڵی ٢٠٠٤ بریتی بووە لە ٢٤
ملیار دۆلار".
وتیشی، ژمارەی
فەرمانبەرانی عێراق لە ساڵی ٢٠٢٥ـدا گەیشتووەتە چوار ملیۆن و ٥٥٠ هەزار كەس و
ژمارەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی دوو ملیۆن و ٩٦٠ هەزار كەس، هەروەها ئەوانەی
سوودمەندن لە بەشەخۆراك ٤٣ ملیۆن كەسن و لە بەرامبەریشدا چوار ملیۆن و ٥٠٠ هەزار
كەس ناشایستەن و بەشەخۆراكیشیان پێدراوە.
باسی
لەوەشكردووە، زیاتر لە ٢٢ ترلیۆن دینار ساڵانە خەرج كراوە لە بەرهەمهێنانی وزەی
كارەبا و بودجەی چاودێری كۆمەڵایەتی گەیشتۆتە شەش ترلیۆن دیناری ساڵانە و ١٢
ترلیۆن دینار تایبەت كراوە بە پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان.
جەختیشی كردووەتەوە،
چاكسازی گرنگمان ئەنجام داوە بۆ كەم كردنەوەی خەرجی و بەهەدەردانی دارایی و بە
چاوخشاندنەوە بە گرێبەستەكانی كارەبا توانیومانە ٤٣٪ـی خەرجی پێشوو بگەڕێنینەوە.