کەشناسی هەرێم دەڵێت، لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر و باران دەبارێت و لە بەشێکی ناوچەکانیش پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفری سیلیزی دادەبەزن.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، بەگوێرەی راپۆرتێکی کەشناسی هەرێم، ئەمشەو ئاسمانی هەرێم بەگشتی لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و لە سنووری پارێزگای دهۆک بارانبارین دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانیش بەفر دەبارێت.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، لە سنووری پارێزگای هەولێر، بەتایبەتی لە بەشەکانی باشوور، تەمێکی
کەم دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانیش ئەگەری بەفرێکی کەم هەیە.
سەبارەت بە
کەشوهەوای سبەی چوارشەممە دەڵێت، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە کاتەکانی
بەرەبەیانی زوودا لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی پارێزگای هەولێر بەفرێکی کەم
دەبارێت، هەروەها لە درەنگانی شەوی چوارشەممەدا، تەمومژ ناوچەکانی گەرمیان
(کەلار، کفری، خانەقین و دووزخورماتوو) دەگرێتەوە.
لەبارەی
پلەکانی گەرماوە، پێشبینی دەکرێت بەرزترین پلەی گەرمی (١ بۆ ٢) پلەی سیلیزی
بەرزبێتەوە، بەڵام نزمترین پلەکانی گەرما بەردەوام ڕوو لە دابەزین دەکەن و (١ بۆ ٢)
پلە نزم دەبنەوە، واتە شەوان ساردتر دەبێت.
مەودای بینینی
ئاسۆیی لە کاتژمێر شەشی ئێوارەی ئەمڕۆ بەم شێوەیە بووە:
هەولێر: ٥ کم
پیرمام: ١٠ کم
شەمامک: ٦ کم
دهۆک: ٩ کم
زاخۆ: ٧ کم
سلێمانی: ١٠ کم
چەمچەماڵ: ١٠
کم