سەردێڕ:

شاندی ئیمراڵی: لە قۆناغی دووەمی پرۆسەی ئاشتیدا پێویستمان بە زەمینەیەکی یاساییە

PM:07:40:16/12/2025

472 جار خوێندراوەتەوە

سەردانی شاندی ئیمڕاڵی بۆ لای لایەنە سیاسیەکانی تورکیا بەردەوامە و دوای سەردانیان بۆ لای ئەحمەد داودئۆغلوی سەرۆکی پارتی ئایندە،پەروین بوڵدان وتی، سەردانی سەرجەم پارتەکان دەکەن و داود ئۆغلوش دەڵێت، پێویستە پرۆسەی ئاشتی لە ماوەیەکی کورتدا تەواوبکرێت.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمڕاڵی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی، گرنگە سوود لە ئەزموونەکانی رابردووی داودئۆغڵو وەربگیرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، مەبەست لە قۆناغی دووەمی پرۆسەی ئاشتی زەمینەی یاسایییە بۆ پرۆسەکە و پشتگیری داودئۆغلو گرنگە و باسی لەوەشکرد، لە داهاتوودا سەردانی سەرجەم لایەنەکانی تورکیا و سەرۆک کۆماری تورکیاش دەکەن.

لایخۆیەوە ئەحمەد داود ئۆغلو، سەرۆکی پارتی ئایندەش وتی، پێویستە پرۆسەی ئاشتی لە ماوەیەکی کورتدا تەواو بکرێت.

باسی لەوەشکرد، ئەو کۆمسیۆنەی لە پەرلەمان دامەزراوە ئەرکی خۆی جێبەجێکردووە و ئەوەی ماوەتەوە لەسەر شانی سەرۆکی پەرلەمان و بەرپرسانی پەیوەندیداری کۆمسیۆنەکەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە بەخێرایی هەموارکردنەوەی یاسایی لەناو تورکیادا بکرێت.













گەلەری