رێكخراوی یونسكۆی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌ردوو جه‌ژنه‌كه‌ی ئیسلام به فه‌رمی ده‌ناسێنێت و ده‌شڵێت، دانپێنانه‌كه له‌سه‌ر داوا و پێشنیازی حكومه‌تی ئیندۆنیزیا بووه.
                                        
                                        
         ئەمڕۆ سێشەممە ٤ـی تشرینی دووه‌می ٢٠٢٥، رێكخراوی یونسكۆی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگەیاند، له ٤٣ـەمین كۆنگره‌ی گشتیی خۆیدا كه كاره‌كانی له شاری سه‌مه‌رقه‌ند له ئۆزبه‌كستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به فه‌رمی دان به هه‌ردوو جه‌ژنی قوربان و ره‌مه‌زاندا نراوه و بۆ له‌مه‌ودوا ئه‌م دوو جه‌ژنه، وه‌كوو دوو جه‌ژن و بۆنه‌ی جیهانیی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
 
            
هاوکات لیژنه‌ی
نیشتمانیی یونسكۆ له ئێران له‌م باره‌وه راگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و وتوویەتی،
بڕیاره‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای پێشنیازی ئیندۆنیزیا و بڕیاری ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكار
بووه كه له خولی ژماره ٢٠٩ـی ئه‌م ساڵ، له‌م باره‌وه ده‌ریكردبوو.
به پێی ئه‌م
بڕیاره، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی یونسكۆ بۆ له‌مه‌ودوا ساڵانه، په‌یامی پیرۆزبایی به
بۆنه‌ی هه‌ردوو جه‌ژنه‌كه بڵاو ده‌كاته‌وه و تێیدا تیشك ده‌خاته سه‌ر گرنگیی رۆشنبیری،
كۆمه‌ڵایه‌تی رۆحی.
لە بڕیارەکەدا
ئەوەش هاتووە، ئامانج له‌م رێكاره بریتییه له به‌هێزكردنی لێكگه‌یشتنی رۆشنبیری
و رێزگرتنی هاوبه‌ش و فره‌وانكردنی گفتوگۆ له نێوان ئایینه‌كان و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی
و هاوبه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و پشتگیریی بنه‌ماكانی رێز و شكۆی مرۆڤ و یه‌كسانی
و دادپه‌روه‌ری و فره‌چه‌شنی كه‌لتووری.