سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، دوای دوو ساڵی دیکە عێراق پێویستی بە غازی ئێران نامینێت و دەگاتە ئاستی خۆبژێوی لە کەرتی وزەدا.
                                        
                                        
         ئەمڕۆ سێشەممە ٤ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی، رێککەوتنی نێوان عێراق و ئیکسۆن مۆبیل گرنگییەکی زۆری هەیە و کۆمپانیا ئەمەریکیی و ئەروپییەکانیش خواستی خۆیان دەربڕیوە بۆ بنیادنانی سەکۆیەکی جێگیری هەناردەکردن لە بەندەری فاو.
 
            
ئاماژەی
بەوەشکردووە، ساڵانە عێراق بەبەهای چوار بۆ پێنج ملیار دۆلار غاز دەسوتینێت، بەهای
غازی هاوەردەکراویش چوار ملیار دۆلارە، ئەوەش واتای بوونی کەموکورتییە و چارەسەری
دەکەن.
لەبارەی
هاوردەکردنی غاز لە ئێرانەوە وتی، کۆتایی ساڵی ٢٠٢٧ کۆتا وادەی دیاریکراوە بۆ
کۆتاییهێنان بە هاوردەکردنی غاز و هەر بابەتێکی کەرتی وزە لە ئێرانەوە و ئیتر
عێراق دەگاتە ئاستی خۆبژێویی.
سەرۆکوەزیرانی
عێراق وتیشی، هیچ نیگەران نییە لە داهات و دارایی عێراق، چونکە گومان لەوەدا نییە
عێراق وڵاتێکی دەوڵەمەندە بە سەرچاوە جیاوازەکان، بەڵام دواکەوتنی چاکسازییەکان
مایەی نیگەرانین.