سەردێڕ:

شارەوانیی سلێمانی: مانگی نۆی ساڵی داهاتوو شەقامی ١٠٠ مەتریی سلێمانی دەکرێتەوە

AM:09:22:04/11/2025

3500 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، تەواوکردن و کردنەوەی شەقامی ١٠٠ مەتریی سلێمانی دەکەوێتە ساڵی داهاتوو.


ئەمڕۆ سێشەممە ٤ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی لە لێدوانێکدا رایگەیاندووە، لە مانگی نۆی ساڵی داهاتوو شەقامی ١٠٠ مەتریی سلێمانی بە فەرمی دەکرێتەوە.

دەشڵێت، لەگەڵ کۆمپانیای جێبەجێکار لە هەوڵدان کۆتایی ئەمساڵ سایدێکی شەقامەکە بە رووی شۆفێراندا بکرێتەوە، تاوەکو جەنجاڵی ناوشار کەمبێتەوە.

١٢ ساڵە بەردی بناغەی شەقامی ١٠٠ مەتری لە سلێمانی دانراوە و بڕیاربوو بە سێ قۆناغ تەواو بکرێت، بەڵام دوای تەرخانکردنی بودجەیەکی ٤٠٠ ملیار دیناری، هەر جارەو بە بیانوویەک کارەکانی دوادەخرێت.













گەلەری