PM:07:27:30/10/2025 
        
      900 جار خوێندراوەتەوە
  
                
                
             
 
       وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە دەڵێت، ماوەی بەسەرچوونی ڤیزایان لە بەرواری دەرچوونیەوە لە سێ مانگەوە بۆ مانگەک کەمکردووەتەوە و ئەگەر عومرەکاران لە ماوەی ٣٠ رۆژدا نەچنە سعودییە، راستەوخۆ مۆڵەتی ڤیزاکەیان هەڵدەوەشێتەوە.
                                        
                                        
        
        
                                        
             
           ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە، هەندێک گۆڕانکاری تایبەت بە ڤیزای عومرەی ئەنجام دا و بەپێی بریارەکان، ئەگەر عومرەکار لە ماوەی ٣٠ رۆژ لە بەرواری دەرچوونەکەیەوە نەچێتە ناو خاکی سعودیە، ئەوا راستەوخۆ مۆڵەتی ڤیزاکەی هەڵدەوەشێنرێتەوە.
 
           
         
                             
   
 
        
                             
   
 
    
                                              
هاوکات سعودیە
بڕیاریداوە، لە هەفتەی داهاتووەوە ئەو بریارە جێبەجێ دەکرێت، کە تێیدا ماوەی
بەسەرچوونی ڤیزاکە لە سێ مانگەوە بۆ یەک مانگ لە بەرواری دەرچوونییەوە کەم
دەکرێتەوە.
هاوکات ماوەی رێگەپێدراوی
مانەوەی عومرەکار لە دوای گەیشتن بە سعودیە هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە و
هەروەک خۆی سێ مانگە.
دەشڵێن، ئەم
بڕیارە لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی حەج و عومرەی سعودیەدایە بۆ زیادبوونی
چاوەڕوانکراوی ژمارەی عومرەکاران، بەتایبەتی دوای کۆتایی هاتنی وەرزی هاوین و
دابەزینی پلەکانی گەرما لە مەککەی پیرۆز و مەدینە، ئەمەش بۆ دڵنیابوون لەوەی کە
ژمارەیەکی زۆر لە عومرەکاران لە یەک کاتدا لە هەردوو شارە پیرۆزەکەدا قەرەباڵغی
دروست نەکەن.
  
                                            
                                         
                                            
                                            
                      
       
                  
        
        
       
        
        
 
   
   
        
 
    
    
                 
 
 
          
                            
                             
                             
          
                            
                             
                             