سەردێڕ:

سەرۆکی ئەمریکا و چین لە کۆریای باشوور کۆبوونەوە

AM:10:07:30/10/2025

968 جار خوێندراوەتەوە

دوای شەش ساڵ؛ سەرۆکی دوو وڵاتە زلهێزەکەی جیهان کە ئەمریکا و چینن، لە کۆریای باشوور کۆبوونەوە و ماوەی زیاتر لە کاتژمێر و نیوێک کۆبوونەوەکەیان بەردەوام بوو، پێشبینی دەکرێت ئەم کۆبوونەوەیە کاریگەری لەسەر بازاڕەکانی جیهان دروستبکات.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا باسی لەوەکرد، لەگەڵ شی جین پینگ رێککەوتنیان لەبارەی کانزا دەگمەنەکانەوە کردوە بۆ ماوەی ساڵێک و دەکرێت درێژبکرێتەوە، بەوەش ناکۆکی بازرگانی نێوان چین و ئەمریکایان چارەسەر کردوە.

ترەمپ دەشڵێت، بە رێژەی لەسەدا ١٠ باجی پەیوەست بە ماددەی فێنتانیل کەمکردووەتەوە، هاوکات باسی لەوەشکرد یەکێکی تر لە تەوەری کۆبوونەوەکانیان تاوتوێ کردنی شەڕی ئۆکرانیا و رووسیا بووە.

پێشبینی دەکرێت ئەم کۆبونەوەیەی نێوان هەردوو وڵات کاریگەریی گەورەی لەسەر بازاڕەکانی جیهان هەبێت، بەتایبەت بازاڕی زێڕ. 













گەلەری