پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، رووداوێکی سەختی هاتووچۆ لەسەر رێگای هەولێر – کەرکوک روویداوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لە زاری شایەتحاڵەکانەوە، سێ کەس سووتان و گیانیان لەدەستداوە.
                                        
                                        
         ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر لەسەر رێگای هەولێر – کەرکوک ئۆتۆمبێلێکی تایبەت و بارهەڵگرێک پێکیاندادا و بەهۆیەوە هەر دوو ئۆتۆمبێلەکە ئاگریانگرت و بەتەواوەتی سووتان. 
            
	
چەند شایەتحاڵێک
لە شوێنی رووداوەکە بە ئێن ئاڕ تیان وت، لەناو بارهەڵگرەکەدا جگە لە شۆفێرەکەی
سەرنشینێکی دیکەی تێدابووە کە شۆفێرەکەی بەتەواوەتی سووتاوە و تەرمەکەشی
دەرهێنراوەتەوە.
	ئاماژەیان
بەوەشکرد، لە ناو ئۆتۆمبێلی تایبەتەکەش کە لە جۆری جیتایە، خێزانێکی چوار کەسی
تێدابووە کە دوو تەرم لەوانیش دەرهێنراونەتەوە.
	تیمەکانی
بەرگری شارستانی دەڵێن، لەبەر ئەوەی رووداوکە سووتانی تێدابووە، تا ئێستا بەوردی
دیاری نییە چەند کەس گیانیان لەدەستداوە و چەند کەسیش برینداربوون.