سەردێڕ:

کۆمپانیای نەوتی باکوور: هەناردەى نەوتى هەرێم ٨٦٪ زیاد دەکرێت

PM:12:53:24/10/2025

1252 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە کۆمپانیای نەوتی باکور بە میدیا عێراقییەکانی وت، هەناردەى نەوتى هەرێم لە مانگى داهاتوودا بە رێژەى ٨٦٪ زیاد دەکرێت و لە مانگی داهاتوودا دەگاتە ٢٥٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.


ئەمڕۆ هەینی ٢٤ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، چاوگێک لە کۆمپانیای نەوتی باکوور کە سەر بە وەزارەتی نەوتی فیدراڵییە، بە میدیا عراقییەکانی راگەیاند، پێشبینی دەکرێت هەناردەی نەوتی هەرێم لە مانگی داهاتوودا بە رێژەی ٨٦٪ بە بەراورد بە مانگی ئێستا زیاد بکرێت و ئەم مانگە بە تێکڕا ١٣٥ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا هەناردەکراوە و بڕیارە مانگى داهاتوو بگاتە ٢٥٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.

باس لەوەکراوە، ئەم زیادبوونە بەپێی داتا فەرمییەکان دێت کە ئاژانسی رۆیتەرز پشتڕاستیکردووەتەوە، عێراق بەنیازە لە ماوەی مانگی داهاتوودا نزیکەی ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی خاوی کەرکوک لە بەندەری جەیهان لە رۆژێکدا باربکات، ئەمەش ئاماژەیە بۆ گەڕانەوەی وردە وردەی رۆیشتنی نەوتی باکور بۆ بازاڕە جیهانییەکان.













گەلەری