سەردێڕ:

رووداوێکی سەختی هاتووچۆ لەنێوان ٩ ئۆتۆمبێلدا روویدا

AM:11:47:05/10/2025

584 جار خوێندراوەتەوە

لەسەر رێگاى کەرکوک – سلێمانى، بارهەڵگرێک کۆنتڕۆڵی لەدەست دا و بووە هۆى پێکدادانى نۆ ئۆتۆمبێل و سێ کەسیش برینداربوون.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، چاوگێک لە هاتووچۆی چەمچەماڵ بە ئێن ئاڕ تی وت، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگاى کەرکوک – سلێمانى، بە دیاریکراوی لە ناحیەی تەکیە بۆ سنووری چەمچەماڵ، بەهۆی کۆنترۆڵ لەدەستدانی بارهەڵگرێکەوە، پێکدادان لەنێوان نۆ ئۆتۆمبێل روویدا و بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون.

وتیشی، تەندرووستی بریندارەکان جێگیرە و برینەکەیان سووکە، شایەتحاڵێکیش بە ئێن ئاڕ تی وت، بەهۆی رووداوەکەوە ئاستەنگی هاتووچۆ درووستبووە.

ئەو شایەتحاڵە باسی لەوەشکرد، بارهەڵگرەکە سەرەتا ئۆتۆمبێلێکى تایبەتى داوەتە پێش خۆى و دواتر بە پاسێکى داداوە و بەهۆیەوە ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە کەوتووەتە ژێر پاسەکە و ئۆتۆمبێلێکیش لەسەر پردێکى رێگاکە کەوتووەتە خوارەوە و چەند ئۆتۆمبێلێکى تریش پەڕیونەتە لێوارى رێگاکە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە رووداوەکەدا پاسەکە خوێندکاری تێدابووە و مەترسی لەسەر ژیانیان درووستکردووە.

جەختیشی کردەوە، نۆژەن نەکردنەوە و پشتگوێخستنی ئەو رێگایە لەلایەن حکومەتی ماوەبەسەرچووەوە هۆکاری سەرەکی ئەم رووداوانەیە.

 

 













گەلەری