PM:09:22:02/10/2025
492 جار خوێندراوەتەوە
بەشێک لە خاوەنی فرۆشگای قوتابخانەکان لە سلێمانی و هەڵەبجە گردبوونەوە و دەڵێن، ساڵی رابردوو بەهۆی بایکۆتەوە فرۆشیان نەبووە و و زیانیان بەرکەوتووە، دەشڵێن، داوادەکەن وەکو قەرەبوو ٥٠٪ـی پارەکەیان پێ بدرێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، بەشێک لە خاوەنی فرۆشگای قوتابخانەکان لە سلێمانی و هەڵەبجە گردبوونەوە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا و وتیان، لە دوو ساڵی رابردوو بەهۆی بایكۆتەوە زیانێكی زۆرمان كردووە و حکومەتی ماوەبەسەرچووش بەڵێنی قەرەبووکردنەوەیاندا بەڵام باپەبەندی بەڵێنەکە نەبوون.
بەشێک لەو
خاوەن فرۆشگایانە ئاماژەیان بەوەشکردووە، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردە پێی وتین
ئەمساڵ وا دەوام بكەن ساڵی ئایندە داشكانی ٥٠٪ بۆ دەكەین، بەڵام پابەندی بەڵێنەكە
نەبوون و ئەمساڵیش هیچ داشكانێكیان نەكردووە.